
پاش بردنەوەیان لە لیگانێس، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بردنەوەیەكی باشیان بەدەستهێناوە و پیشانیانداوە دەتوانن وەك رۆژە باشەكانیان یاری بكەن، لە یارییەكەدا ئاستێكی باشیان پێشكەش كردووە و هەموو یاریزانەكان نایاب بوون.
باسی لەوەشكرد، بەڕای ئەو پاش دانی كارفاخاڵ و ڤاسكێز، ڤاڵڤێردی باشترین بەرگریكاری راستە لە جیهاندا، لە یارییەكەش ئاستێكی نایابی پێشكەش كردووە.
سەبارەت بە ئاسێنسیۆش جەختی لەوەكردەوە یاریزانەكە تووشی سەرسوڕمانی كردووە بە ئاستە بەرزەكەی و سەلماندوویەتی دەتوانن لە یارییەكانی داهاتوودا پشتی پێببەستن.
وتیشی: گولەر و سیبایۆس زۆر یارمەتیان داین، ئاردا بە داهێنانەكانی بەشدارییەكی زۆری لە ڕەوتی یارییەكەدا كرد، نزیك بوو لە گۆڵكردن و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ئاستی گشتی تیپەكە هەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نازانێت كە ئایا چوامینی و ڤاسكێز دەگەڕێنەوە بۆ یارییەكەی لیڤەرپول یاخود نا، بارودۆخەكە كەمێك ئاڵۆزە و لە دوو رۆژی داهاتوو هەموو شتێكیان بۆ روون دەبێتەوە.