
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یاریەكەیان بەرامبەر دۆرتمۆند رایگەیاند، ئەو یانەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەتایبەت راهێنەر و چەند یاریزانێكیان بەڵام هەمان بیرۆكەی تۆپی پێیان هەیە.
ئەنچیلۆتی وتی، دۆرتمۆند بەهێزە لەڕووی ئاستی تاكەكەسی و بە كۆمەڵەوە، خوێندنەوەمان بۆ ئاستی ئەو یانەیە كردووە، داتای پێویستم لەبەردەستدایە بۆ هەڵسەنگاندنی تیپی بەرامبەر.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئێمە بە رێژەی لە سەدا سەد ئامادەنین بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە، كەمێك توانای جەستەییمان لەدەستداوە ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی بەتەواوی ئامادەنەبین.
ئاماژەی بەوەشدا، لە كارەكان و ئاستی بێلیگهام رازین و دەتوانێت لە هەموو شوێنەكانی هێڵی ناوەڕاست یاری بكات، بۆ یارییەكانی داهاتووش پشت بە پلانی چوار بەرگریكار دەبەستین.
رونیشیكردەوە، پێی باشترە كیلیان مباپێ گۆڵ تۆمار بكات نەك فشار بخاتە سەر یاریزانانی بەرامبەر، پێویستە زیرەك بێت و جوڵەی خێرا ئەنجامبدات، لوكا مۆدریچ یاریزانێكی گرنگی یانەكەیانە و ئەستێرەیەكی سەرسوڕهێنەرە.