
پاش بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ئەلاڤێس كارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا كە رۆژناەەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند بۆماوەی 60 خولەك زۆربەباشی یاریمان كرد، دەستمان بەسەر یاریگادا گرتبوو، بەڵام لە 30 خولەكەدا ئاستمان وەك پێویست نەبوو دەبێت ئەو هەڵانە چارەسەر بكەین.
كارلۆ وتیشی مباپی داوای گۆرانكاریكرد، چوونكە هەستی بە كەمێك ئازاردەكرد و نەیدەویست مەترسی لەسەر خۆی دروست بكات و بۆ یاری دێربی ئامادەدەبێت.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەكرد ناوبژیوان، بەهۆی نارەزایەتییەوە كارتی زەردی بەئێمەدا بەم شێوازە رانەهاتووین، پرسیارم لە ناوبژیوان كردم بەتایبەت لەسەر كارتە زەردەكەی مۆدریچ وتی من ئیشی خۆم دەكەم.
لە درێژەی قسەكانیدا ئەنچێلۆتی ئەوەشی نەشاردەوە، بێلینگهام یارییەكی زۆرباشی كردوو پێویستە زیاتر خۆی ماندوو بكات بۆئەوەی هەمان ئاستی وەرزی رابردوو پێشكەش بكات.
هۆكاری گۆرانكارییەكان بەتایبەت هێنانەناوەوەی ڤایخۆ بۆئەوەبوو پشوو بە مێلیتاو بدەم چونكە وەرزێكی دوورو درێژمان لە پێشە.