پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ مایۆركا كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری لۆسبلانكۆس رایگەیاند، ئەوان ڕكابەرەكەیان باش دەناسن و ركابەرەكەشیان ئەوان باش دەناسێت، یارییەكە زۆر سەخت دەبێت بەو پێیەی مایۆركا تایبەتمەندی باشیان هەیە.

باسی لەوەشكرد، ئەوان بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ڤینیسیۆس دەكەن وە لە هەموو روویەكەوە دڵخۆشن بە هەبوونی، گوێبیستی ئەوە دەبن كە لە یاریگادا چی روودەدات بۆیە دەڵێن ڤینی كەسایەتییەكی قورسی هەیە و سزاكەی هەڵەیە.

وتیشی: بردنەوەی ئەو نازناوە وادەكات تیپەكە سەرنجی زیاتربێت، زۆر باش مامەڵەمان لەگەڵ ئەو ماوەیەدا كردووە و دەمانەوێت ساڵی 2025 بە باشی دەستپێبكەین.

دەشڵێت: تیپەكە باشترە، بەڵام هەموو یارییەك كێشە و سەختی خۆی هەیە من ئارامم چونكە تیپەكە زۆر بە باشی خۆی ئامادە دەكات، ئالاباش نزیكە لە گەڕانەوە.