كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید سەبارەت بە یارییەكەی ئۆساسۆنا دەڵێت: ئۆساسۆنا ئاستێكی زۆر باشی هەیە و ئێمە یارییەكە بە دەرفەتێكی زۆر باش دەبینین بۆ ئەوەی لەم كاتە سەختەدا كارەكان بە باشی رێك بكەینەوە.

كارلۆ وتی: ئێمە پێمان وایە چارەسەری كێشەكانمان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەمە تەنیا تیۆرییە و بەرامبەر ئۆساسۆنا پشتراست دەبێتەوە، رێزیش لە هەموو یاریزانەكانی بەرگریمان دەگرین و ئێستا كاتی ئەوە نییە باسی گواستنەوەی زستانە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگا بەخۆی نادات لەسەر بانگهێشت نەكردنی مباپێ بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی فەرەنسا قسە بكات لەبەر ئەوەی بڕیاری راهێنەرە، بەڵام مباپێ باشە و پاڵنەری بەهێزی هەیە تا بەرەوپێش بچێت.

دوپاتیشیكردەوە، چێژ لە هەموو كاتەكان وەردەگرێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید، تەنانەت كاتە سەختەكانیش، شەوی درێژی بەسەربردووە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت، بەڵام لە هێڵی پێشەوە كێشەیان نییە و كێشەكەیان لە هێڵی بەرگرییە.

ئەنچیلۆتی جەختیكردەوە، باشترین یانەی جیهانن، مباپێش بە باشی راهێنان دەكات، وەك هەمووان دڵگرانە و لە دۆخێكی سەختدایە، بەڵام بڕوای تەواوی هەیە كە تێیدەپەڕێنێت، ئەوان دەمێكە دووچاری بارودۆخی لەم شێوە نەبوون بەڵام ئەوەی كە نایزانن وەستانە لە هەوڵدان.