
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا دوای بردنەوەكەی بەرامبەر ڕایۆ ڤایكانۆ لە لا لیگا، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بە بارودۆخی ڤینیسیۆس كرد و وتی "ڤینی باشە و ئەو پاڵپشتییانەی لەم ڕۆژانە لەو كراوە زۆر باشبووە بۆی و ئەگەر پێكانی نەبوایە لە ئەژنۆیدا بەشداری یارییەكەی دەكرد، دواتر هەڵوێستی بۆ یاری داهاتوو دەزانین".
ئەنچیلۆتی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی كارتە سورەكەی ڤینیسیۆس و پێكانی بنزیمە دەڵێت "سەرسام بووم بە هەڵوەشاندنەوەی كارتە سورەكە و پێشبینی ئەوەم نەدەكرد، بەڵام ئەوە بڕیارە درووستەكە بوو، بنزیمەش توشی برین بوو لە پێیدا و بێزاری كردبوو، بەڵام لە نێوان تایمەكاندا بۆمان دەركەوت شتێكی سوكە و لە یاریكردن بەردەوام بوو".
ئەنچیلۆتی پێیوایە تیباسی سەرۆكی لا لیگا كارێكی باشی كردووە داوای لێبوردنی لە ڤینیسیۆس كردووە و ڕۆدریگۆش توانیویەتی جیاوازی درووستبكات و گۆڵەكەشی پێشكەشی ڤینی كردووە، لەبەرئەوەی یاریزانە نزیكەكان لە ڤینیسیۆس بە ڕووداوەكە كاریگەربوون.
ئەنچیلۆتی دووپاتیكردەوە، ئامانجیان بەدەستهێنانی پلەی دووەمی لا لیگایە و دەیانەوێت بە باشترین شێوە كۆتایی بە وەرزەكە بهێنن، ستاییشی فران گارسیای یاریزانی ڕایۆ ڤایكانۆشی كرد و ئاشكرایكرد وەرزی داهاتوو لەگەڵیاندا دەبێت.