كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی دیپۆرتیڤۆ مینیرا لە جامی شای ئیسپانیا رایگەیاند، بەهەمان جۆش و خرۆشەوە وەك هەمیشە چاوەڕێی یارییەكە دەكەن، چونكە پاڵەوانێتییەكی گرنگە و ڕێز لە ڕكابەر و درێسی هەمووان دەگرن، هەوڵدەدەن بگەن بە قۆناغی داهاتوو.

باسی لەوەشكرد، تەنیا كۆرتوا و رودیگەر لەگەڵیان گەشت ناكەن و ئەوانیتر وەك یارییەكانی دیكە ئامادەن، هەوڵیش دەدات خولەك بدات بەوانەی لەم وەرزەدا كەم یارییان كردووە.

ئەنچیلۆتی باسی ڤینی كرد و وتی: من لە شوێنی ئەو نیم، بەڵام سەختە بەرگەی هەموو ئەو شتانە بگرم كە ڕوودەدەن،بەڵام ئەو هەوڵی باشتركردنی دەدات دیارە بە كارتە سوورەكە دڵتەنگە و داوای لێبوردنیشی كردووە.

جەختیشیكردەوە، تیپەكە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ گۆڕانكارییەكان كردووە، بێلینگهامیش بەبێ تۆپ زیاتر رۆڵی ناوەڕاستكار دەگێڕێت و لەم دواییە داوای گەڕانەوەی زیاتریان لێكردووە.