پاش بردنەوەیان لە گرانادا ئەنچیلۆتی رایگەیاند: یارییەكەیان كۆنترۆڵكرد، وە بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەكە كرد و خۆیان لە مەترسییەكان بەدوور گرت لەڕێگەی مامەڵەكردنی باش بە تۆپەوە.

وتیشی : كارڤاخال ماندووە، لە رۆژانی داهاتوو بارودۆخی هەڵدەسەنگێنن، هەرچەندە پێكانێكی قورس دەرناكەوێت بەڵام هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە لە یارییەكانی داهاتوو مۆدریچ و كیپا ئامادەی یارییەكان دەبن .

ئاماژەی بەوەشكرد كە براهیم دیاز زۆر باش یاری دەكات لە هەر پێگەیەك لە یاریگا یاری بكات خۆی دەسەلمێنێت هەرچەندە سەرەتای وەرز بەو ئاستە دەرنەكەوت بەڵام لە ئێستادا زۆر باشە.

روونیشیكردەوە كە یاری بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید یارییەكی خۆش دەبێت و ئەوەش ئەوەیە كە پلانی بۆدادەنێت كە زۆرترین چێژ وەربگرێت، هیوادارە ئەو تیپەی باشترین یاری دەكات سەركەوتن بەدەستبهێنێت.