پاش بردنەوەیان لە ڤەلەدوەلید كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لەرووی بەرگریەوە لەم یارییەدا لە یاری پێشوو باشتر بوونە و گرنگە هەموو یارییەك لە یاری پێشوو ئاستێكی باشتر پێشكەش بكەن.

لە ستایشی ئێندریكیش ئاماژەی بەوەكرد، یاریزانەكە زۆر باش دەردەكەوێت و توانایەكی نایابی هەیە و لە هەلێكی كەم و شوێنێكی بچووكدا دەتوانێت گۆڵ تۆماربكات.

سەبارەت بە لونینیش دڵنیایی مانەوەی گۆڵچیەكەی دا و دوپاتیشیكردەوە هەلی خۆی بەدەستدەهێنیت بۆ یاریكردن، باسی لەوەشكرد، یاریكردنی گولەر بەشێكە لە پرۆسەی گەشەسەندنی یاریزانەكە و هاوشانی ئێندریك بەم جۆرە بەرەو پێش دەچن و خولەكی زیاتریان پێدەدرێت.

وتیشی: ڤاڵڤێردی یاریزانێكە جێگرتنەوەی ئەستەمە، تۆنی كرووس یاریزانێكی درووستی هەڵبژاردووە تا ژمارەكەی خۆی پێبدات.

دەربارەی مباپێش وتی: مباپێ بە یاریكردن لە پێگەی یاریزانێكی ژمارە نۆ سنووردار نییە و جوڵەی زۆر باش دەكات، ئەمڕۆ سێ یان چوار هەلی هەبوو، لە كۆتاییدا وەك هەمیشە دەست بە گۆڵ تۆماركردن دەكات.