كارلۆ ئەنچیلۆتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی بۆ پێش یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناغی دووەمی چامپیۆنزلیگ رایگەیاند كە بەرامبەر یەكێك لە باشترین یانەكانی ئیتاڵیا یاری دەكەن ئەوان هەمان پێكهاتەی ساڵی رابردوویان هەیە و دەبێت وریا بن بەرامبەریان.

ئاماژەی بەوەشكرد كە باشترین یانەی جیهانیان هەیە و پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ قورسایی خۆی هەیە وە سەبارەت بە كەمی خولەكی یاری پێكردن بە لۆكا مۆدریچ كارلۆ ئاشكرای كرد كە راستە رۆڵی وەك جاران نییە بەڵام یانەی شاهانە هیچ كێشەییەكی لەگەڵ مۆدریچ نییە و یاریزانەكەش هیچ كێشەییەكی نییە .

روونیشیكردەوە كە كاماڤینگا دەتوانێ لە بەرگری چەپ و هێڵی ناوەند یاری بكات و پێی باشترە لە بەرگری چەپ یاری بكات وەك ئەوەی لەسەر كورسی یەدەگ بێت چونكە یانەی شاهانە خاوەن حەوت یاریزانی هێڵی ناوەندن و تەنها چوار یاریزان دەتوانن یاری بكەن.

لە كۆتایشدا وتی : كە كڤاراتسخیلیا و ئۆسیمین دوو هێرشبەری نموونەین و وەرزی رابردوو سەلماندیان كە خاوەن چەندین بەهرەن ئۆسیمین زۆر بەهێزە و كڤاراش یاریزانێكی زۆر خێرایە.