ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئەتڵانتای ئیتاڵی لە یاری كۆتایی سوپەری ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و لە ئەنجامدا یارییەكە لە بەرژەوەندی كوڕانی مێرێنگی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

پاش بردنەوەكە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند بردنەوەیەكی زۆر سەختبوو، یاریكردن بەرامبەر ئەتڵانتا وەك ئەوە وایە بچیت بۆلای پزیشكی ددان.

لەدرێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەكرد یاریزانانی هێڵی ناوەراست زۆرباش یارییان كرد‌و یارمەتییەكی باشی بەرگرییاندا.

كارلۆ ئاماژەی بەوەشكرد كوالێتی مباپێ لەو هێرشبەرانەیە دەتوانێت لەوەرزێكدا نزیكەی 50 گۆڵ تۆماربكات و دڵنیام ئەمە كۆتا گۆڵی نابێت.

ئەوەیشی ڕاگەیاند رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و مباپێ ستایلی یاریكردنیان جیاوازترە لە سیانەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بەیڵ و بینزیمە هەریەكێكان خاوەنی ستایلیكی جیاوازی یاریكردنن.

لە هەمان كاتتدا ئاماژەی بەوەكرد ئەلابا نزیكە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان، بەڵام ماوەیەكی زۆرە بەشداری یارییەكانی نەكردووە، دەبێت بەوردی مامەڵە لەگەڵدا بكەین، بۆئەوەی دووبارە تووشی هەمان پێكان نەبێتەوە.