
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ستایشێكی زۆری كیلیان مباپێی كرد و بە یاریزانێكی ئاستبەرز و پابەند ناویبرد.
ئەنچیلۆتی دەڵێت، پەیوەندی كردنی كیلیان مباپێ بە یانەكەمانەوە سوودێكی زۆری پێدەگەیەنێت چونكە كاتێك یاریزانی ریاڵ مەدرید بیت دەتوانی سەرجەم ئامانجەكانت بەدیبهێنیت.
وتیشی، مباپێ باشترین شوێنی هەڵبژاردووە كە ریاڵ مەدریدە تا خەونی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ بكاتە راستی و ئەو یاریزانە تا ئەم ساتەش بۆ ئەو ئامانجە یاریدەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، جۆد بێلینگهام یاریزانێكی گرنگی یانەكەیانە و لەم وەرزەشدا هاوشێوەی ساڵی رابردوو كاری گەورەی لێ چاوەڕێ دەكەن، یاریزانێكی زۆر پێگەیشتووە و كەسایەتییەكی گەورەی هەیە لە یاریگادا.
رونیشیكردەوە، تیبۆ كۆرتوا باشترین گۆڵچییە لە جیهاندا و هاوشێوەی گۆڵچییە گەورەكان مامەڵە دەكات، جگە لەوە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێریش بەردەوام سەرسامت دەكات لە یاریگادا.