
پێش یاری یانەكەی بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنز لیگ، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، تیپەكەی لە بارودۆخێكی زۆر باشدایە و لەسەر رێگایەكی راست دەڕۆن، بە دڵنیاییەوە پلانی بەرگری بۆ ئەم یارییە لەسەروو هەموو شتێكەوە دادەنێن.
ئەنچیلۆتی وتی: ئامانجمان ئەوەیە بەشداری بە هەموو یاریزانەكان بكەم و بە دڵنیاییشەوە رووبەڕووی كێشە بوینەتەوە بەڵام یاریزانەكانم نایابانە یاری دەكەن و تەنیا دوو یاری دۆڕاوین لەم وەرزەدا.
وتیشی: ڤینیسیۆس باشترین ئاست پێشكەش دەكات و ئەگەر بەردەوامبێت لەسەر ئەو ئاستەی ئەوا یاریزانێك توانای ئەوەی نابێت رایبگرێت.
دەشڵێت، لایپزیگ یانەیەكی بەهێزە و خاوەنی دانی ئۆلمۆیە كە لە ئاستێكی بەرزدایە و كوالێتیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە لە یاریگادا، پێویستە بە وریاییەوە چاودێریان بكەین.
ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە قۆناغی كۆمەڵەكانیان زۆر بە باشی تێپەڕاندووە و بیر لەو یاریزانانەش ناكاتەوە كە گەشت ناكەن لەگەڵیاندا، راستە بێلینگهام ئامادەنییە بەڵام لەم وەرزەدا بە بێ بوونی ئەویش چوار یاریان ئەنجامداوە و لە هەموویاندا براوە بوون.
دڵنیاییشدا لەوەی دڵخۆشن بە گەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ چونكە گرنگترین ركابەریە بۆ یانەكەیان و دەیانەوێت كێبڕكێ بكەن تیایدا.