
پێش روبەڕوبوونەوەی بایرن میونشن، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بایرن و ریاڵ دوو یانەن خاوەنی مێژوویەكی گەورەن، هەردوولاش رێز لە یەكتر دەگرن، یانە باڤارییەكە لە یاری پێشوو لەوان باشتر بوونە و باشتر یارییان كردووە.
وتیشی: زۆر بە پەرۆشین، چونكە دەكرێت شەوێكی تری ئەفسوناوی بێت بۆ ئێمە، بەڵام باش ئاگاداری سەختی ئەم یارییەین دەكرێت تۆزێك نیگەرانیش ببین بەڵام لە پێناو بردنەوە یاریدەكەین، ئەگەر بیرۆكەكەشم نەگۆڕم ئەوە لونین لە پێگەی سەرەكی یاریدەكات سەرەڕای گەڕانەوەی كۆرتوا.
باسی لەوەشكرد، یارییەكە چڕتر و ریتمی خێراتر بێت بۆ ئەوان باشترە، لەبەر ئەوەش یارییەكەیان تووند دەبێت، وە دوای هەڵسەنگاندنی یاری پێشووش بۆی روونبوەتەوە لە رووی بەرگریەوە دەكرا باشتر بن.
دەربارەی یاریكردن بەبێ مۆدریچ و كرووسیش وتی: دوو یاریزانەكە لەم دواییانەدا زۆر كەم یارییان پێكەوە كردووە، بەڵام دەتوانن ئەنجامی بدەن، ئێمە دڵخۆشین بە هەبوونی ئەم دوو ئەستێرەیە و لە ئێستادا بیر لە پلاندانان ناكەینەوە كە ئەوانی تێدا نەبن.