
پێش روبەڕوبوونەوەی ساڵزبۆرگ لە چامپۆنز لیگ، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەكەیان چارەنووسساز دەبێت و پێویستە ئاستێكی بەرزپێشكەش بكەن و بردنەوە بەدەستبهێنن چونكە قۆناغی كۆمەڵەكان زۆری نەماوە.
نەشیشاردەوە، سەركەوتن وەك باشترین هەشت یانە بۆ قۆناغی 16 سەختە بۆیان، بەڵام پێویستە دوو یاری داهاتوویان ببەنەوە و ئەگەر بچنە قۆناغی پلەی ئۆفیش پێویستە بە بەهێزیەوە بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەرووی هێرشبەریەوە زۆر باشن بەڵام پێویستە لە رووی بەرگرییەوە خۆیان باشتر بكەین، جەختی لەوەشكردەوە مباپێ باشترین هێشبەری ناوەندە لە جیهاندا و بەبێ تۆپ جوڵەكانی زۆر نایابن.
سەبارەت بە رۆیشتنیشی لە ریاڵ مەدرید وتی: دەمەوێت زۆر ڕوون بم، وادەی ڕۆیشتنم لەم یانەیە هەرگیز پەیوەست نییە بە منەوە و نازانم كەی دەبێت، نامەوێت ئەو ڕۆژە بێت، بەڵام بڕیار نادەم، دەكرێت سبەی بێت و دەكرێت دوای چەند مانگێك یان ساڵێكبێت.