
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی بیر لەوە دەكاتەوە لە یارییەكەی مانچستەر سیتی یاریزانی بەڕازیلی ئیدەر میلیتاو بە سەرەكی یاری پیبكات، هەرچەندە تا ئێستاش گومان لە ئامادەیی تەكنیكی و جەستەی و ڕیتمی یاریكردنی یاریزانەكە هەیە.
رۆژنامەكە دوپاتیكردووەتەوە، باری تەندروستی یاریزانەكە باشە و هیچ مەترسیەك نییە لەسەر دووبارەبوونەوەی پێكانەكەی كە تووشی پچرانی بەستەری ئەژنۆی بوو بەڵام دوای ئەو دابڕانە زۆرە بەشداریكردنی لە یارییەكی چارەنووسازدا جێگای سەرسوڕمانە.
ئەوەش لە كاتێكدایە راهێنەرە ئیتاڵیەكە دەیەوێت لە دڵی بەرگریدا پشت بە رۆدیگێر و میلیاتاو ببەستێت .