
دوای بردنەوەیان لە ڤالانسیا و گەیشتنیان بە پیشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، تانە لە كارتە سوورەكەی ڤینیسیۆس دەدەین چونكە پێیانوایە شایستە نەبووە.
ئەنچیلۆتی وتی، ئێمە بەردەوام دەزانین چۆن وەڵامی كاتە سەختەكانمان دەدەینەوە لە یاریگادا، لێدانێكی سزامان لەدەستدا و گۆڵێكمان لی تۆماركرا كە پێویست بوو رەتبكرێتەوە.
وتیشی، بردنەوەكەمان دادپەروەرانە بوو هەرچەندە لە تایمی یەكەمدا زۆر خراپ بوین و هاوسەنگیمان كەم بوو بەڵام لە تایمی دووەم باشتر بووین و ئەوەی پێویست بوو یاریزانەكان ئەنجامیاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوایی پێنج لێدانی سزا سیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش قبوڵ نەكراوە و دەبێت ئەو بەرپرسیاریەتیە بگرێتە ئەستۆ كە كێ ئەو كارە جێبەجێ بكات لە یارییەكانی داهاتوودا.
دەشڵێت، بێلینگهام ئاستێكی نایابی پێشكەشكرد و لەدەستدانی لێدانی سزاكە پاڵنەرێكی زیاتری پێبەخشی كە كاری باشتر بكات و ئەو بەردەوام دەدرەوشێتەوە لە یاریگادا.