
دوای بردنەوەیان لە مانچستەر سیتی، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتكردەوە، یارییەكی قورس بوو، لە هەندێك كاتدا هێرشیان دەبرد و یارییەكی باشیان دەكرد، هەرچەندە زیاتر بەرگرییان دەكرد و پۆڵاین بوون، ئەوەش بە قۆناغی پێش كۆتایی گەیاندن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كارەكتەری تایبەتی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگادابوو، بەختەوەر بوون كە دەمارگیر نەبوون لە یارییەكەدا، هەروەها ئەو یانەیە هەرگیز نامرێت.
سەبارەت بە ڕوبەڕوبونەوەی بایرن میونشن لە قۆناغی پێش كۆتاییدا، وتی: هەمیشە كارێكی قورسە، هەركەسێك بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی، شایەنی ئەوەیە وەك یارییەكەی مان سیتی یان وەك یاری كۆتایی سەیری بكەین.
دوپاتیشیكردەوە، لایەنی ئەرێنی ئەوان گۆڵ تۆماركردن بووە لە سەرەتای یارییەكە و دواتریش خۆ راگری بووە بەرامبەر هێرشەكانی مان سیتی.