پاش یەكسانبوونەكەیان بەرامبەر سییڤیا ئەنچیلۆتی رایگەیاند كە یارییەكی زۆر ئاست بەرزبوو ، تایمی یەكەم باشتر یارییان كرد وەك لە تایمی دووەم دەبوو هەلەكان لەدەست نەدەن بەڵام ئەنجامێكی دادپەروەرانەبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد گەر ئەوەی لە مێشكیدایە بیڵێت چەند یارییەك سزا دەدرێت هەربۆیە دەبێ بڵێت كە ناوبژیوان بەباشی یارییەكەی بەرێوەبرد و ئاستی زۆر باش بوو و دڵخۆشە بە ئاستی دی بۆرگۆسی ناوبژیوان و نارازی نییە .

روونیشیكردەوە لە تایمی یەكەم ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ هەلی گۆڵكردنیان زۆر بۆ رەخسا بەڵام سەركەوتوو نەبوون ، لە تایمی دووەم سەرجەم یاریزانەكان ماندوو بوون ، نەیانتوانی باڵادەست بن.

ئەنچیلۆتی لە كۆتایدا وتی : بیلینگهام ئاستێكی زۆر باشی پێشكەش كرد وە رازییە لەوەی لە یاریگا ئەنجامی دەدات بەڵام پێویستە سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوو بێت.