
بەر لە رووبەرووبوونەوەی ڤیاریاڵ لە خولی ئیسپانیا كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ڤیاریاڵ ئاستێكی زۆر باش پێشكەش دەكەن، هەمیشە لە یاریگادا پێگەیەكی باشیان هەیە، لەبەرئەوە یارییەكە قورس دەبێت، بەڵام دەرفەتێكە لەبەردەمیان تا خۆیان بسەلمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شكست دەتباتەوە بۆ راستییەكان، هێشتا لە ئاستی خۆیاندا نین، یاریزانیان هەیە تا ئێستا لە باشترین رۆژەكانی خۆیاندا نین، بەڵام دوور نین لەو شوێنەی كە دەیانەوێت.
باسی لەوەشكرد، لە ژووری جلگۆڕینی یانەكەی هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی لەگەڵ تۆپدا هێزییان نییە، بەڵام دەبێت خێراتر هەنگاوبنێن بۆ ئەوەی لەرووی بەرگرییەوە چڕتربن و خێراتر بگەن بە هێرشبەران.
سەبارەت بە گولەریش وتی: كەمێك یاری دەكات لەبەر ئەوەی كێبڕكێكە قورسە و روبەرووی ركابەری بەهێز دەبێتەوە، بەڵام خولەكی زیاتر بەراورد بە ساڵی رابردوو بەدەستدەهێنێت.