
پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ لایپزیگ و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەكی خراپیان ئەنجامداوە بە درێژای یارییەكەش بە دوودڵییەوە لەناو یاریگادا بوونە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە خولدا حەوت خال لە پێشن و لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتوونەتە قۆناغی چارەكی كۆتایی نابێت زۆر رەخنە لە خۆیان بگرن.
سەبارەت بەوەی تاوانباركراوە بە خۆدزینەوە لە باج راهێنەرەكە ئاماژەی بەوەدا، پێیوایە بێتاوانە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراوە و لە ساڵی 2015 لە ئیسپانیا نەژیاوە ئەگەرنا پێشتر پارەكە دەگەیشتە دەست داواكاری گشتی.
راشیگەیاند، لە رووی دەروونیەوە باش نەبوون و ئەگەری هەیە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە پێكهاتەی بەهەڵە داناوە چونكە دەیویست بەو پێكهاتەیە زیاتر فشاربكەن و رێگربن لە هێرشی پێچەوانە بەڵام ئەوە رووینەداوە و ئاستیان خراپ بووە.
راهێنەرەكە گۆڕانكاری پێكردنی كاماڤینگای بۆ هۆكارێكی تەكنیكی گەڕاندەوە و دوپاتیشیكردەوە لە رووی دەروونیەوە ماندوون و لە قۆناغی چارەكی كۆتایشدا كۆرتوا و میلیتاویان بۆ دەگەڕێتەوە كە یاریمەتیدەرێكی باشیان دەبێت، باسی لەوەشكرد وای نابینێت ڤینیسیۆس شایەنی كارتی سور بووبێت.
وتیشی: پێم وایە هەوادارانمان هەمیشە هاوكار و پشتگیریمان دەكەن، لەم یاریگایەدا شەوانی سەرسوڕهێنەر و مێژووییمان بەسەر بردووە، ئەوەی روویدا بۆمان شەوێكی خۆش نەبوو، لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا كەشێكی سەرسوڕهێنەرمان دەبێت.