کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای بردنەوە لە جیرۆنا ژمارەیەکی پێوانەی لە لالیگادا تۆمار کرد.

لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، سەرکردایەتی تیپەکەی کرد و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە جیرۆنای رکابەری بردەوە.

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، بە شکستپێهێنانی جیرۆنا، ئەنچیلۆتی لە ماوەی ژیانی وەرزشی لە خولی ئیسپانیا وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لانیکەم جارێک لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردووەتەوە کە ژمارەیان 27 ڕکابەرە.

بەم سەرکەوتنەش بەرامبەر جیرۆنا یانەی ڕیال مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادا نمرەی خۆی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە، لە بەرامبەردا جیرۆنا دابەزی بۆ پلەی سێیەم بە خاڵ .