پاریس سان جێرمان لە هەفتەی هەشتەمی خولی فەرەنسیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ریینسی بردەوە و كلیان مباپێ نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات.

پاش یاریەكەیان ئێنریكی راهێنەری یانە پاریسیەكە چەند لێدوانێكیدا و تێیدا رایگەیاند، كاتێك یاریەك دەبەنەوە خۆشحاڵن، هەرچەند 25 خولەكی سەرەتا باش یاریان نەكردووە و یانەی بەرامبەر ئاستیان باش بووە و بەرگریەكی باشیان كردووە.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی پاریس ستایشی ئاستی ڤێتینهای یاریزانی یانەكەی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی گۆڵ لەلایەن یاریزانەكەوە، هەروەها رازی بوونی خۆشی لە هێڵی ناوەندی یانەكەی راگەیاند.

ئێنریكی باسی لە مباپێ كرد و لەبارەی یاریزانەكەوە وتی: ڕاستە گۆڵی تۆمار نەكرد، بەڵام لە سەرەتای وەرزەوە لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، جوڵەیەكی زۆری هەبوو، پاسی دا، هەلی زۆریشی هەبوو، گۆڵ نەكردنی كیلیان لەم یارییەدا كەمێك سەیرە، بەڵام كێشە نییە، یاریزانەكە كاریگەری هەیە لە بەرگری و هێرشبردندا.