
سیروان سەعید / گەرمیان
یانەی ڕزگاری كە ئەم ساڵ و بۆ یەكەم جار وەك دوەم یانەی سەركەوتووی خوولی پلە یەكی كوردستان بۆ ساڵی 2023 - 2024 سەركەوت و بەشدارە لە خوولی نایاب بۆ ساڵی 2024 - 2025 . وێڕای ئەوەی ئەنوەر رەشیدی ڕاهێنەرو محمد حمیدی یاریزان ساڵی پار لە خوولی پلە یەك لەگەڵ یانەكە بوون وا بۆ ئەمساڵی خوولی نایاب درێژەیان بە ئەركەكەیان داو لەیەكەم یاریان ناویان چوە مێژووی وەرزشی ناحیەكەوە , لە پەیوەندیەكی ڕێگای كوردستان بە ڕاهێنەرو یاریزانەكەوە بەم شێوە دڵخۆشی خۆیان لە تۆمار كردنی ئەو مێژووە دوان : انوەر رەشیدی راهێنەر , بە راستی هەستێكی زۆر جیاوازم هەبوو لەم یاریەدا چونكە جیاواز بوو لە لایەك یەكەم یاری لە خوولی نایاب ئەنجامدەدەین گەر بێت و بدۆڕێین ئەوا بێ هیواییەك دەدەینە هاندەرەكانمان و ناخۆشی ناخ و دەرونمان دەگرێت , ئەمڕۆ هاندەرێكی زۆر زۆر ئامادە ببون جیاواز لەو یاریانەی لە خوولی پلە یەك ئەنجاممان دەدا ئامادەیی ئەوان بەشێكی سەركەوتنمان بوو هاندانی ئەوان بۆ یانەكە هەم جێی شانازیە بۆ من و هەمیش دڵخۆشی كردم وە ئەوانیش بێ هیوا نەبوون لە گەڕانەوە بۆ مالەوە , ئەم ئەنجامەی ئەمڕۆ دڵخۆشی كردم .
لە لایەكی ترەوە سەبارەت بە تۆمار كردنی یەكەم گۆڵی یانەكەو یەكەم گۆڵی خۆی لە خوولی نایاب محمد حمید بەم شێوە بۆ ڕێگای كوردستان دوا : ئەمڕۆ من وەك خاوەن یەكەم گۆڵی یانەكەم لە خوولی نایاب و یەكەم یاریم لەو خوولەدا هەستێكی زۆر تایبەتم هەیە بە ڕاستی خۆشیەكەم وەسف ناكرێت چونكە توانیم یەكەم گۆڵی خۆم و یانەكەشم لە خوولی نایاب تۆمار بكەم و ببمە خاوەن یەكەم گۆڵی یانەكەم لە خوولی نایابی كوردستان . زۆر دڵخۆشم كە بومە هۆی سەركەوتنی یانەكەم و دڵخۆشكردنی هاندەرە خۆشەویستەكەمان . ئەم سەركەوتنە لە هەموو هاندەران پیرۆز دەكەم.