ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو لە یاریگای بۆشكاش ئەرینا لە بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا یاری كۆتایی خولی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و سیڤییەی ئیسپانیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەنتۆنی تایلۆری ئینگلیزی ناوبژیوانی سەرەكی یارییەكە دەبێت، بەهاوكاری گاری بێسویك و ئادەم نوون، هاوكات ناوبژیوانی چوارەمیش مایكڵ ئۆلیڤەر دەبێت.

پێشتر ڕۆما و سیڤییە جارێك لە خولی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەكبوونەتەوە لە قۆناغی 16ی وەرزی 2019 بۆ 2020، كە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی سیڤییە كۆتایی هات و یارییەكەش بەهۆی كۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

سیڤییە شەش جار نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێناوە، كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە، بەڵام ڕۆما تا ئێستا نەبووە بە پاڵەوانی خولەكە.