یارییەكانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ لە قۆناغی پێش كۆتاییدایە و ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن و ئەو دوو یانەیەی كە سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی بەدەستدەهێنن ئاشكرا دەبن.

لە كاتژمێر 10، یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی رۆمای ئیتاڵی دەكات و هەلی گەیشتنی یانە ئەڵمانیەكە بە یاری كۆتایی زیاترە بەهۆی ئەوەی لە یاری چووندا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لە هەمان كاتدا، هەردوو یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی ومارسیلیای فەرەنسی رووبەڕووی یەكدەبنەوە، لە كاتێكدا لە یاری چووندا كە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون.

هەر سبەینێ بەڵام لە كۆنفرانس لیگ و لە كاتژمێر 10، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی دەبێتەوە.