لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریکرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 31 ئنزۆ فێرناندێز گۆڵێکی بۆ ئەرجەنتین کرد و لە خولەکی 39 رۆبێرتۆ فێرناندێزی یاریزانی بۆلیڤیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 42 تاگلیافیکۆ گۆڵی دووەمی ئەرجەنتینی کرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 83 نیکۆلاس گۆنزالێس گۆڵێکی تری بۆ ئەرجەنتین کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.