لە یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا روبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی یەكەم یاریزانانی كۆڵۆمبیا باشتر بینران و بەڵام هەردوولا چەندین هەوڵی گۆڵ تۆماركردنیاندا و لە كۆتایدا هیچیان لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بە سپێتی بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم هەمان سیناریۆی تایمی یەكەم بینرا و هەردوولا هەوڵیان هەبوو بەڵام دووبارە سەركەوتوو نەبوون لە گۆل تۆماركردن، تاكە رووداوی گرنگی تایمەكەش ئەوە بوو لیۆنێل میسی لە خولەكی 66 بەهۆی پێكانەوە گۆڕانكاری پێكرا و یاریگای بەجێهێشت.

پاشان لە یارییەكەدا پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادكراو، لە تایمی یەكەم هیچ گۆڵیك نەبینرا بەڵام لە تایمی دووەم و لە خولەكی 112 لاوتارۆ مارتینیز گۆڵی یەكەم و بردنەوەی بۆ تانگۆ تۆماركرد، سەرەنجامیش یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین كۆتایی پێهات و بۆ دووەمجار لەسەر یەك بووە پاڵەوان.