
ئەوانەی چاوەڕێی پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێ بە یانەی ریال مەدرید دەكەن، تەنیا هاندەرانی یانەكە نین، بەڵكو ئەستێرەكانی پێشووی ئەو یانەیەش بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە دەكەن بە یانە ئیسپانییەكەوە و ئەستێرەیەكی پێشووی ریال مەدرید دەڵێت "خۆم دەچمە فرۆكەخانە بۆ پێشوازیكردن لە ئێمباپێ."
خۆرخی ڤالدانۆ، ئەستێرەی بەنێوبانگی یانەی ریال مەدرید دەڵێت "هیوادارم لە وەرزی نوێدا كیلیان ئێمباپێ بەدرێسی یانەی ریال مەدریدەوە ببینم."
ڤالدانۆ لەلێدوانێكدا لە پاراگوای گوتی "هەرچەند هەندێك لەبارەی ئێمباپێ ناڕەحەتن، بەڵام هیچ نیگەرانییەك نییە."
ئەو ئەستێرەیەی پێشووی یانەی ریال مەدرید نازانێت، ئێمباپێ لە كۆتاییدا دەچێتە یانەی شاهانە یان نا، بەڵام هیوادارم ئەوە رووبدات."
ڤالدانۆ بەڵێنی دا ئەگەر ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات، خۆی دەچێتە بۆ فرۆكەخانە بۆ ئەوەی پێشوازی لە ئەستێرە فەرەنسییەكە بكات."
ئەم قسانەی ئەستێرەی پێشووی یانەی شاهانە لەكاتێكدان، كە تاوەكو ئێستا ریال مەدرید هیچ هەنگاوێكی فەرمیی نەناوە، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەكە بكات، سەرچاوە رۆژنامەڤانییەكانیش دەڵێن "هەر كاتێك كیلیان ویستی رۆیشتنی لە پاریس راگەیاند، ریال مەدرید دەستەوارەیەكی فەرمی پێشكێشی یاریزانەكە دەكات، بەڵام كارگێڕیی یانەی شاهانە نایەوێت پەلە بكات