
ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و هێرشبەری ناپۆلی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر بە ساسولۆ توانی هاتریك و ریكۆردێكی مێژووی لەگەڵ ناپۆلی تۆماربكات .
ئۆسیمین لە یارییەكەدا توانی لە خولەكەكانی 31 و 41 و 47 سێ گۆڵ تۆمار بكات و پاش گەڕانەوەی لە جامی ئەفریقا سێ یاری لەگەل یانەكەی ئەنجامداوە توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆماربكات.
تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویكردەوە، ئەستێرە نەیجیریەكە بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی ناپۆلیدا كە لە سێ وەرزی یەك لە دوای یەك لە خولی ئیتاڵیا لانیكەم 10 گۆڵ تۆمار بكات.
تۆڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەفسانەی كۆچكردووی ئەرجەنتینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەم ژمارەیەی لە ماوەی 1984-1985 تا 1987-1988 بەدەستهێناوە لەگەڵ ئاتیلا سالوسترۆی ئیتاڵی لە ماوەی 1929-1930 تا 1932-1933 پێشتر ئەم ژمارەیان تۆماركردووە.
جێگای سەرنجە ئۆسیمین دوای گەڕانەوەی لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا، گۆڵێكی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماركرد، هەروەها گۆڵێكی لە یانەی كالیاریش تۆماركرد، هاتریكیشی بەرامبەر ساسۆلۆ تۆماركرد.