دوای ناكۆكی لەگەڵ بەرپرسانی تەكنیكی و بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، جواو فیلیكس بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی دا بەڵام ئەتلەتیكۆ نرخێكی زۆری دەویست بۆ فرۆشتنەكەی، لەبەر ئەوەی هیچ یانەیەك ئامادە نەبوو ئەم نرخە بدات، تاكە ڕێگەی ئەوە بوو كە ئەستێرە پورتوگالییەكە بە خواستن بروات.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد بەرشەلۆنە لە ئاستی جواو ڕازییە و دەیەوێت لە یانەكە بمێنێتەوە، بەڵام بەربەستێكی گەورە لە ڕێگەی ئەم ئامانجە هەیەئەویش كێشەی دارایی ڕێگە نادات گرێبەستەكەی بكاتە هەمیشەیی.

ئاماژەی بەوەشكرد بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، پێشنیاز بۆ ئەتلێتیكۆ كراوە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بە خواستن بۆ وەرزێكی تر، لەگەڵ دانانی مەرجی كڕینی ناچاری لە كۆتایی وەرزی داهاتوو.

دووپاتیان كردەوە كە ئەتلێتیكۆ مەدرید بەتەواوی دژایەتی ئەو پێشنیازە دەكات، بەڵام گەر كریاری راستەقینە نەبوو ، یانەكە ئامادەیە لە كۆتایی ئەو وەرزەدا بە مەرجی 15 ملیۆن بە خواستن بۆ وەرزێك و هەروەها بڕگەی كڕینی ناچاری لە كۆتای وەرز.