
بەپێی بڵاوكراوەیەكی تۆڕی لۆ پارسیان، ئەوشەو كیلیان مباپێ دەچێتە كۆشكی ئەلیزە و لەگەڵ مانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر نانی ئێوارە دەخوات، ئەستێرەكەی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن سەرۆكی فەرەنساوە بانگهێشت كراوە بۆ بەشداریكردن لەم ئێوارەخوانە.
هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی گفتوگۆ سیاسی و دیپلۆماسییەكانی نێوان فەرەنسا و قەتەردا ئەنجامدەدرێن، ئەم هەوڵەكە ئاماژەیەكیشە بۆ ئەوەی كە ناسر خەلیفی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی دیكەش دەكات كە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە نێوان سەرۆكی فەرەنسا و شاندی قەتەر ئەنجام بدرێت.
ئەمە یەكەمجار نییە كیلیان مباپێ بانگهێشتی ئیلیزا دەكرێت، لە مانگی شوباتی ساڵی 2018، دوای هەڵبژاردنی جۆرج ویا وەك سەرۆكی لیبێریا، ئەستێرەكەی پاریس سانجێرمان بانگهێشت كرا بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا و ئەو وڵاتە لە كۆبونەوەیەك بەشداری بكات.
دوای دەنگۆی ڕۆیشتنی مباپێ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا لە پاریس هەموو بابەتێك سەبارەت بەو یاریزانە دەبەسترێتەوە بە داهاتوویەوە، پێشتریش سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە مانەوەی یاریزانەكە لە پاریس قسەی لەگەڵ مباپێ كردبوو داواشی كردبوو لە فەڕەنسا بمێنێتەوە.