
قانع خورشید
له سپێده ڕۆژێكی كپ وخامۆشی جۆزه‌رداندا
كه تازه هه‌تاو پرچی زێڕینی به‌شانه‌ی ئاسۆكانی مازوخ و قاجر و به‌رزاییه‌كانی كه‌لهه‌ری گه‌رمكدا ، داده‌هێنا...
سه‌پانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری دی
یه‌كه‌م به‌ریان له‌دروینه‌ی ساڵی تازه ده‌رهێنابوو
هێدی هێدی مه‌ڵۆكانیان كۆده‌كرده‌وه
تازه هه‌رزور تازه شوانه‌كانی سێته‌پان و چالاوێڵ وكه‌نده‌كه‌وه
یه‌كه‌م پیاڵه‌ی چایی تازه‌ی به‌یانیان له‌لێو نابوو
تازه هه‌رزۆر تازه
بولبوله‌كان به‌یای باشیان له چڵ و گوڵه‌كانی كردبوو، و ڕسته‌یه‌كیان له شیعره‌كه‌ی
بابا ئه‌خولی شاعیر ،چریكه‌ی خۆئاسایان له ئاوازی هیجرانه‌كه‌ی مامۆستا مه‌ردانی ڕه‌حمه‌تی
بۆ ناسكی په‌ڕه‌ی جوانی
گوڵه‌كان و
یه‌كه‌م شنه وپێكه‌نینی بای به‌یانی
بۆ هێمنی و له‌سه‌رخۆیی
خوڕه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان كۆتاییان پێهێنابوو
له‌ناكاو له‌بناری هه‌نجیره‌وه
شینایی ئاسمان په‌ته‌كی و
به‌سه‌ر داره په‌ڵكانه‌كانی سه‌ر لێژای ڕوباری ئاوه‌سپیدا
كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی له دۆزه‌خچوو
به‌ئاسمانی داوده‌دا،وده‌هاتنه گۆی
كه به‌دوای شوانگه‌ل و ڕێبواره‌كانی دۆزه‌خه‌كه‌ی نوگره سه‌لماندا ده‌گه‌ڕان
مةخابن كوڕینه تمه‌زه شه‌هیدان
كه‌ریم و واحید و باییز،سه‌فه‌رێكی دوور و درێژ و نه‌گه‌راوه‌یان له پێشه
سه‌فه‌ری بناری گل و گلستانیان له‌پێشه ،سه‌فه‌ری شه‌هیدبوون و
وا مائاوایی بوونیان له پێشه
به‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی كه سواری ته‌ره‌زینه‌كانیان ببن و به‌رێبكه‌ون ،هه‌ر یه‌كه و به‌په‌له
له پێش ده‌رگای مأڵی ده‌رویش بارامدا
ده‌ستی شه‌هید عه‌بدوڵایان تێرتێر گۆشی و دوا ماچه‌كانی ڕومه‌تی یه‌كتریان كرد و مه‌دالیایی یادگارییه‌كانیان به‌گه‌ردنی یه‌كدا هه‌ڵده‌واسی
من خوا حافیز..من خوا حافیز
ده‌ی جوانه‌كه‌ی تافی منال شه‌هید كاكه سواره‌یان به‌جێهێڵاو
به‌ده‌م هاواری مه‌ڕۆ كۆشك ، كۆشكێل هاتین ،مه‌ڕۆ ئاوباریك هاتین
مه‌رۆ شه‌هید بوون هاتین ,, مه‌ڕۆ شه‌هید بوون هاتین و ڕۆیشتن نه‌گه‌ڕانه‌وه