
بە پێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی، پشتبەست بە وتەكانی كارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید كە رایگەیاند، هیچ یاریزانێكیتر بۆپێكهاتەكەیان ناگوازنەوە پێچەوانەكەی ڕاستە.
بەڵام سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، وابڕیارە یانەكە لە دواساتەكانی مێركاتۆدا گرێبەستی فەرمی پێشكەشی یانەی بایرن میونشن بكات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریكاری یانەكەیان.
ریلیڤیۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، ڕیاڵ مەدرید، یانە ئەڵمانییەكە دەخاتە نێوان دوو رێگە چارەوە یان بە گرێبەستەكە ڕازیدەبن و یاخوود لە ساڵی داهاتوودا ناچاریان دەكات بە خۆڕایی دەستبەرداری ئەستێرە كەنەدییەكە ببن.
دەیڤز دەمێكە لە ژێر ڕاداری یانەی شاهانەدایە و ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری گرێبەست لەگەڵ ئەم ئەستێرەیەی بایرن میونشن واژۆبكات.
ئەم بەرگریكارە كەنەدییە لەگەڵ یانە باڤارییەكە ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و لە 195 یاریدا توانیوێتی 11 گۆڵ و 31 ئەسیست تۆماربكات.