
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت لەبارەی ئاردا گولەری توركی ئەستێرەی نوێی یانەكەی لەگواستنەوەی هاوینەدا كە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن بەرشەلۆنەوە ڕكابەریەكی بەهێزی دەكرا بۆ گواستنەوەی بەڵام لەكۆتایدا گولەر ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژارد.
ئاردا گولەر لەمیانەی ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید لەبەستەرەی ئەژنۆی ڕاستی دوچاری پێكانێكی قورس بوو كە بەوهۆیەوە بەشداری هیچ یاریەكی دۆستانەی ڕیاڵ مەدریدی نەكرد.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند كە گولەر لە شاری مەدرید بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەری تایبەت بە پێكانەكەی كە لەئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ پێكانەكەی ئەوكاتە پێویستی بە كاتێكی زۆرە تا بگەڕێتەوە و ڕەنگە پێنج مانگ دووربكەوێتەوە.
ڕۆژنامەكە دوپاتیكردەوە كە بەوهۆیەوە ڕیاڵ مەدرید بیر لەوەدەكاتەوە لە بەشی یەكەمی وەرزەكەدا گرێبەستەكەی گولەر تۆمارنەكات و دواتر لەكاتی گەڕانەوەی لە بەشی دووەمی وەرزەكەدا گرێبەستەكەی تۆماربكات.