مباپێ لە ئێستادا بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی دوورخستنەوەی لە كەمپی پاریس، فشارێكی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی ڕازی بێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یانەكە جێبهێڵێت و یانەكەی دەستبەرداری بێت تاوەكو لەوەرزی داهاتوودا بەخۆرایی دەستبەرداری نەبێت.

تۆڕی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانی دەڵێت: فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید، درك بەوە دەكات كە دۆخی پاریس ئاشكرا بووە، هەروەها دەبینێت كە پاریس دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نەماوە بەرامبەر یاریزانەكە، چونكە خواستی یاریزانەكەش ڕۆیشتنە لەیانەكە.

لەبەر ئەم هۆكارە سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید پلانی هەیە سوود لە دۆخەكە وەربگرێت و هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بدات بە كەمترین نرخ، یەكەم ئۆفەری ڕیال مەدرید بریتی دەبێت لە 85 ملیۆن یۆرۆ، جگە لە گۆرانكارییەكان كە دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ.

تۆڕەكە ئاماژەی بەوە كردوە كە پێرێز گۆرانكاری دەكات لە گرێبەستی یەكەم چونكە جیاوازییەكان زۆرن بەڵام هەر نرخەكە دوور دەبێت لەوەی كە پاریس داوای دەكات كە 200 ملیۆن یۆرۆیە.