ڕیال مەدرید ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی لە سۆشیال میدیا تۆماركرد و بووە یەكەم یانەی وەرزشی لە جیهاندا كە ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی گەیشتە 500 ملیۆن فۆڵۆوەرس

یانە شاهانەكە یەكێكە لە بەناوبانگترین یانەكانی جیهان و لە ڕێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەكانیەوە لە سۆشیاڵ میدیا گەیشتووەتە هەموو ناوچەكانی جیهانی و هەوادارانی لە سەرانسەری جیهان پەیوەندیەكی خۆشەویستی بەهێزیان هەیە لەگەڵیدا ، ئەوەش زیاتر بۆ ئەو سۆشیاڵ میدیایە بەهێزانە دەگەڕێتەوە كە هەیەتی، وە هەمیشە ژمارەیەكی زۆر لە هەوادار ئامادە دەبن تەنانەت بۆ یاریە دۆستانەكان و هەروەها ڕاهێنانەكانیش

ڕیاڵ مەدرید 37 پلاتفۆڕمی فەرمی جیاوازی لە سەرجەم بەشەكان و زمانە جیاوازەكان هەیە ، و بەپێی زانیاریەكان ڕیاڵ مەدرید لە یەك وەرزدا 3 ملیار سەردانیكەری بۆ ناو پێگەكانی هەبووە و ئەمەش زۆرترین ژمارەی سەردانیكەرە لەناو هەموو یانەكانی جیهاندا .