
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە میدیای فەرمی یانەی ڕیال مەدرید سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو پارچە ڤیدیۆ سەرنجڕاكێشانەی كیلیان مباپێن كە لە ناساندنی مباپێ وەك یاریزانێكی نوێی یانەی شاهانە بە كاردەهێنرێت.
ڕۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕەنگە ئەم بابەتە كێشەكانی مباپێ و یانە فەرەنسییەكە زیاتر بكات ، بەڵام دەبێت ئەوە ڕوون بكرێتەوە كە ساڵی ڕابردوو هەمان شت لە میدیای فەرمی یانەی ڕیال مەدریدەوە ڕوویداوە، بەڵام پاش ئەوە یاریزانە فەرەنسییەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێكردەوە.
ڕاپۆرتەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێك پێشكەش بكات بە نرخێكی كەم بۆ ئەوەی لە دوایین ساتەكانی مێركاتۆی هاوینەی ئێستادا مباپێ بگوازێتەوە ریزەكانی