لامین یامال هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانەكانی بۆ ماڵپەڕی دازن وتی: هەموو كەسێك لە سفرەوە دەستپێدەكات كاتێك دەبێت بە یاریزان، بۆیە هیچ فشارێكم لەسەر نییە.

یامال وتیشی: كاتێك دەست دەكەیت بە ئەنجامدانی یارییە خراپەكان فشار ئەو بیانووەیە كە بەكاریدەهێنن، بەڵام پێموایە فشار نییە كاتێك بیر لە كات بەسەربردن دەكەیتەوە، ئەوەش ئەوەیە كە هەوڵدەدەم بیكەم.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشكەوتن لەڕێگەی تیپە لاوانەكانەوە زۆر باشە، بەڵام لەڕاستیدا ئەستەمە بۆ منداڵێكی تەمەن 14 ساڵ لەگەڵ منداڵێكی تەمەن 19 ساڵدا بێت و خۆی بگونجێنێت.

دوپاتیشیكردەوە، بەیانیان لەگەڵ هاوڕێكانم دەچوومە قوتابخانە و لەوێ یاریمان دەكرد، دواتر دەچوومە ژووری جلگۆڕین و باسی شتی جیاواز دەكرا، سەرەتا لەگەڵ دەروونناسەكانی بەرشەلۆنە باسی ئەو كێشانەم كرد، هەرچەندە ئاڵۆزبوون بەڵام یارمەتییان دام بۆ چارەسەرمان كرد.