هەفتەی رابردوو لە یاریەكی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی دهۆك و قوەجەویە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو لە نێوان هەردوولا و دواتر لێكۆڵینەوەكان لەسەر رووداوەكە دەستپێكرا.

لیژنەی سزادانی سەر بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سزای یانەی دهۆكیان داوە بە بڕی 30 ملیۆن دینار جگە لەوەش دوو یاری داهاتوویان لە یاریگای خۆیان بە بێ هاندەر ئەنجامدەدەن، بە پێنج ملیۆن دیناری تر سزادراون بەهۆی وەرگرتنی شەش كارتی زەرد و سوور لە یەك یاریدا

ئاماژەیان بەوەشداوە، مۆسیس لۆكاسی یاریزانی بەرازیلی یانەی دهۆك بە بڕی 15 ملیۆن دینار و راگرتنی بۆ دوو یاری سزادراوە بەهۆی بەكارهێنانی وشەی نەشیاو.

راشیگەیاندوە، یاریزانانی یانەی قوەجەویەش چەند سزایەك دراون كە ئەوانیش محەمەد حەمیدی گۆڵچی و هومام تاریقن بە بڕی 15 ملیۆن دینار لەگەڵ راگرتنیان بۆ ماوەی دوو یاری.