لە یارییەكی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی و بریستۆن لە یاریگای ستامفۆرد بریچ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، یارییەكی هاوسەنگ بیندرا، سەرەڕای مەترسیەكان، هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا.

لە تایمی دووەمدا، بلوز بە تەواوی ریتمی یارییەكەی گۆڕی و باڵادەستی لە یارییەكە پیشاندا، بە شێوەیەك لە خولەكەكانی 58 و 66 و 69 و 85 لە رێگەی ئارماندۆ برۆخا، تیاگۆ سیلڤا، رەحیم سترلینگ و ئینزۆ فێرناندێزەوە چوار گۆڵی تۆماركرد تۆماركرد.

سەرەنجام بلوز بە تەنها بە ئەنجامی تایمی دووەم، بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بریستۆنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.