بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی سعودیە و ئیسپانیا، یانەی ئەهلی سعودی دەیەوێت رۆدریگۆ دی پاوڵ، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی بەهێزتر بکات، بۆ ئەوەش یانەکە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، لەبارەی هەواڵەکەوە دەڵێت "هەنگاوەکانی ئەهلی بۆ گواستنەوەی دی پاوڵ، دوای ئەوە دێن کە یانەکە سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی پیۆتەر زێلینسکی، یاریزانی یانەی ناپۆلی و هەرچەند گفتوگۆکان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاسان نابن، بەڵام ئەهلی جیددییە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە."
 
رۆدریگۆ دی پاوڵ، تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید سێ ساڵی ماوە و لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت، ئێستا نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.