
بەپێی بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەی ماركا، یانەی ئیتیحادی سعودیە گرێبەستێكی گەورەی پێشكەش بە كیپا ئاریزابالای گۆڵچی یانەی چێڵسی كردووە كە وەرزی رابردوو بە شێوەیەكی خواستن لە ریاڵ مەدرید یاری دەكرد، و گۆڵچییەكەش تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە و داوای كاتی كردووە تا بڕیاری كۆتایی خۆی بدات.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، چێڵسی دەیەوێت كیپا بفرۆشێت و خودی گۆڵچییەكەش ئارەزووی جێهێشتنی یانەكەی لەندەنی هەیە، جەختی لەوەشكردوەتەوە، گرێبەستەكانی سعودییە بە زۆری ماوە كاربوونیان هەیە بۆ ئەوەی بە خێرای وەڵامی گرێبەستەكە وەربگرن.
لە ئێستادا ریاڵ مەدرید نیازی نییە خواستنی گۆڵچییە ئیسپانییەكە درێژبكاتەوە بە بوونی لونین و كۆرتوا، چێڵسیش چاوی لە فرۆشتنیەتی، ئەمەش بەو واتایە دێت كیپا نزیكە لەوەی پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بكات لە تەمەنی 29 ساڵیدا.