
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، یەكێك لە یانە گەورەكانی خولی سعودیە دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا بكات.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، یانە سعودیەكە ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ لیڤاندۆڤسكی ئامادەكردووە كە بریتییە لە مووچەی ساڵانەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشبەرە پۆڵەندیەكە تا ئەم ساتە بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نەكردووەتەوە و دەیەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت لە یاریكردن تا كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی و ئامادەشە بۆ وەرزێكیتر نوێیبكاتەوە، ئۆفەری یانە سعودیەكەشی رەتكردووەتەوە.
موندۆ دەڵێت، بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی لە ساڵی 2024دا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، یانە سعودیەكان بڕیاریانداوە واز لە پەلكێش كردنی ئەو یاریزانە نەهێنن تا هاوشێوەی ئەستێرەكانی وەك رۆناڵدۆ و بنزیمە و نەیمار و كانتی و سادیۆ مانێ و ریاز مەحرەز لە خولەكەیاندا بوونی هەبێت.