
دوای ئەوەی رودی گارسیا راهێنەری فەرەنسی یانەی نەسری سعوودی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە دوور خرایەوە، كارگێری یانەكە هەر زوو هەوڵەكانیان بۆ دەست نیشانكردنی شوێنگرەوەی دەست پێكرد.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیبڤۆی كەتەلۆنیش بڵاویكردەوە، كارگێری یانەكە توانیویانە راهێنەرەكەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بكەن، بۆ ئەوەی لە دوو وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەكەیان بكات.
مۆندۆ هێمای بۆ ئەوەشكردووە زیدان تاوەكو ساڵی 2025 دەبێتە راهێنەری یانەی نەسر و بۆ ئەم دوو ساڵەش 120 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە 500 ملیۆن ریالی سعوودی وەكو مووچەی پێدەدرێت.
زیدان لەگەڵ ریال مەدرید 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 2 خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان، 2 نازناوی مۆندیالی یانەكان، 2 نازناوی لالیگا و 2 ناسناوی جامی سووپەری ئەورووپای بردەوە، لەگەڵ ریال مەدرید سەرپەرشتی 149 یاریی كرد، 105 بردنەوە، 28 بەرامبەربوون و 16 شكستی تۆمار كرد، لە 2018ـەوە لە بواری راهێنەرایەتی دووركەوتووەتەوە.