ئێل ناسیۆناڵ بڵاویكردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مان سیتی دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێك بگوازنەوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی رۆدری.

سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە یانەكە پاش بێ هیوابوونی لە گواستنەوەی زووبیمێندی بڕیاریداوە هەوڵی گواستنەوەی ئۆرێل چوامینی بدات لە یانەی ریاڵ مەدرید.

ئەوەی جێگەی سەرنجە سیتی دەیەوێت سوود لە خراپی ئاستی یاریزانەكە وەربگرێت بەتایبەت لە یاری كلاسیكۆ و ئەو رەخنانەی لەلایەن هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئاراستەی دەكرێن و لەهەمان كاتدا گۆڕینی پێگەی یاریزانەكە لە ناوەراستی یاریگا بۆ بەرگری و دڵخۆش نەبوونی یاریزانەكە بەم گۆڕانكارییە.

گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەكە لەگەڵ مێرێنگی لە حوزەیرانی ساڵی 2028 كۆتایی پێدێت و یاریزانەكە بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەكەی ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەكدا واژۆبكات.

چوامینی لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 112 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربكات.