سەرچاوە رۆژنامەییەكانی بەڕیتانیا هەواڵێكی گرنگیان بڵاوكردەوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی بە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆرۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن.

پێگەی كیك ئۆف رایگەیاندووە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان دیاریكردوو تا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس ئیمز ابكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزیەكە بڕیاریانداوە درێسی ژماری حەوتی یانەكەیان بە ڤینیسیۆس ببەخشن ئەگەر رازیبێت بە پەیوەندیكردن بە یانەكەیانەوە لە كاتێكدا ئەو درێسە پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆشیویەتی.

رونیشیكردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەكە دەیانەوێت بارودۆخی ئێستای ڤینیسیۆس بقۆزنەوە بەتایبەت بابەتی بەكارهێنانی رەگەزپەرسی بەرامبەری كە لە ماوەی رابردوودا گەورەترین هەرای نایەوە لە خولی ئیسپانیا و ئەو یاریزانەش تووڕەیی و كاردانەوەی توندی هەبوو.

دەشڵێت، وەبەرهێنەرە قەتەڕیەكان ئامادەییان تیادایە سەرجەم بڕە پارەی تێجووی گواستنەوەی ڤینیسیۆس لە ئەستۆ بگرن ئەگەر سەركەوتووبن لە كڕینەوەی یانە ئینگلیزیەكە .

پێگەكە دوپاتیكردووەتەوە، جگە لە مانچستەر یونایتد بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی قەتەڕیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی ئۆفەرێكی گەورە لەپێناو پەلكێش كردنی هێرشبەرە بەرازیلیەكە بۆ یانەكەیان.