
یانەی نەسری سعودی لە راگەیاندراوێكی فەرمی گواستنەوەی ئۆتاڤیۆ ئێدمیلسۆن دا سیلڤا پورتوگالی لە یانەی پۆرتۆ راگەیاند بەمەبەستی بەهێزكردنی ڕیزەكانی .
ئیدارەی یانەی نەسر سەركەوتوو بوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆتاڤیۆی پورتوگالی، لەماوەی گواستنەوەی هاوینە ، بۆ ماوەی سێ وەرز تا هاوینی 2026 لەسەر داوای لویس كاسترۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەكە.
رۆژنامەكان وردەكاری گرێبەستی یاریزانە پرتوگالییەكەیان ئاشكرا كرد كە یانەی نەسر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی داوە كە 60 ملیۆن یۆرۆیە و لە ماوەی سێ وەرز یاریزانەكە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە وەردەگرێت.
ئۆتاڤیۆی پورتوگالی بووە پێنجەم گرێبەستی بیانی بۆ یانەی نەسری سعودی، لەم ماوەی گواستنەوەی هاوینە ، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی و مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی و سێكۆ فۆفانا كۆتیڤواری و ئەلێكسیس تێلێسی بەڕازیلی كرد.