
سیروان سعید /گەرمیان
یانەی وەرزشی شێروانە ڕاهێنەرو یاریدەدەری نوێی یانەكەی بۆ خولی نایاب بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ناساند.
ئەمرۆ یەك شەممە 27/8/2023 لە یاریگای ڕزگار مەشەیی لە شاری كلار یانەی وەرزشی شێروانە ڕاهێنەرو یاریدەدەرەكەی بە دوزگاكانی ڕاگەیاندن ناساند . لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەر یەك لە محسن عبدالكریم بە ڕاهێنەرو محسن مولود بە یاریدەدەر و كاپتن جبار بە ڕاهێنەتی گۆڵپارێز دەستنیشان كرد. لای خۆیەوە مامۆستا كۆمار خوداد سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی شێروانە بە رێگای كوردستانی ڕاگەیاند : ئێمە وەك یانەی شێروانە ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیداهەستاین بە دەستنیشان كردنی ستافی ڕاهێنەران كە خۆی لە ڕاهێنەرو یاریدەدەرو ڕاهێنەری گۆلپارێز دەبینێتەوە كرد , ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئێمە وەك یانەی شێروانە ئەوە بۆ ماوەی چوار وەرزە پشت بە ڕاهێنەری ناوخۆیی واتا لە شاری خۆمان دەبەستین .