
سیروان سعید .. گەرمیان
بە بەشداری 18 یانە (7) لە ئاستی كچان و (11) یانە لە ئاستی كوڕان پالەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان لە شاری سلێمانی بە ڕێوە چوو . لەم پالەوانێتیە یانەی شێروانە كە نوێنەرایەتی گەرمیانی دەكرد لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەشداری پاڵەونێتیەكە بوو . مامۆستا بەختیار راهێنەری كوران لە یانەی شێروانە بۆ سایتی وەرزشی ڕێگای كوردستان وتی : ئێمە وەكو یاریزانانی كوڕ لە یانەی شێروانە بەشداریەكی كاریگەرمان كرد , هەوەها لە زۆربەی یاریەكان توانیمان پلەی دووەم و سێیەم بە دەست بێنین كە ئەمەش جێگای دەست خۆشی و دڵخۆشیە. لەو پالەوانێتیەدا ئێمە بە كۆكردنەوەی 105 خاڵ پلەی سێیەممان بە دەست هێنا و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك.
لە لایەكی ترەوە و لە ئاستێكی دیكەدا یانەی شێروانە بە (10) یاریزانی كچەوە بەشداری پاڵەوانێتیەكەی كردو ئاستی باشیان بۆ یانەكە بە دەست هێنا لەم بارەوە مامۆستا بەهار رەحیم ڕاهێنەری كچانی شێروانە بۆ سایتی ڕێگای كوردستان وتی : ئیمە كچانی شێروانە بۆ بەشداری لەم پاڵەوانێتیە 14 ڕۆژ پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكە مەشق و ڕاهێنانی باشمان ئەنجامدا و چوینە پاڵەوانێتیەكەوە .
هەروەها بەهار رحیم وتی : ئێمە بە دە یاریزانی كچ بەشدار بوین وە توانیمان پلەیەكی باش و ئاستێكی باش بە دەسەت بێنین هەرچەن گلەییم زۆر بوو لە ناوبژیوانەكان كە ناحەقیان بەرانبەرمان كرد ئەگەرنا پلەی یەكەممان بە دەست ئەهێنا , ئێمە بە كۆكردنەوەی 120 خاڵ توانیمان پلەی دووەم لە سەرئاستی كچان بە دەست بێنین.